بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەم دوایییانەدا ئازاد ئەمینی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کولتوری "هیوای زانست" و ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی "ژیانی سەوز"ی سەقز، لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەو شارە بە تۆمەتی ساختەی "بەشداری لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو سزایە کە لەم دوایییانەدا بە ئازاد ئەمینی ڕاگەیەندراوە، ڕۆژانی پێشووی بەندکرانی ناوبراو هەژمار دەکرێت.
ئازاد ئەمینی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان لە زێدەکەی خۆی لە گوندی"هێجانان" گیرا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە سەقز و دوای یەک ڕۆژیش لەوێوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە گواسترایەوە.
ناوبراو دوای ٣٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٩٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد کرابوو.