لە درێژەی سەرکوتی کۆڵبەران لە لایەن هێزە ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم تەقە لە كۆڵبەران دەكەن و بە هۆیەوە كۆڵبەرێكی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی زانیار محەممەدی خەڵكی سەقز لاقی بریندار کراوە و بۆ نەخۆشخانە گواسراوەتەوە.