شەعبان موریدی هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم گیراوە. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی و هەروەها ناڕەزایەتیەکانی ڕەزبەری ۱۳۹۸ گیرابوو.
بەپێی ڕاپۆپرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ۲۴ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، شەعبان موریدی تەمەن ۳۲ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە خانەوادەی ئەم هاووڵاتیە لەم باریەوە ووتی: هێزە جینایەتکار و ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران بەهێرش بۆ سەر ماڵی شەعبان لە شەقامی شافعی و بە لێدان و سووکایەتی ناوبراویان گرتو و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.