ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، کرێکارێک بە ناوی عەبدولڕەحمان ئەحمەدی، خەڵکی گوندی خركە و دانیشتووی گەڕەکی فەرجەی شاری سنە، بە هۆی نەتوانینی پارەی چارەسەری چاو، بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم کرێکارە توانای ئەوەی نەبووە ٧٠ میلیۆن تمەن بۆ چارەسەرکردنی چاوی بدات، بۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوترێت ئەم کرێکارە باوک و سەرپەرشتیاری کوڕێکی کەمئەندام بووە.