یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیاردەی توندو تیژی ڕیشەیەکی فەرهەنگی هەیە

دیاردەی توندو تیژی ڕیشەیەکی فەرهەنگی هەیە
زێنەب حسێنی

لە جاڕنامەی پێش گیری لە توندوو تیژی دژی ژنان پەسەندکراوی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یکگرتوەکان دا هاتوە، مەبەست لە" توندوتیژی دژی ژنان" هەر کردەوەیەکی توندوتیژ لەسەر بناغەی جنسیەتە کە ببێتە هۆی ئازاردان و زیان پێگەیاندنی جەستەیی، جینسی، یان دەروونیی ژنان، وەک لێدان، هەڕەشە، بێبەشکردنی زۆردارانەی ئەوان لە ئازادی، زۆری لێ کردن و هتد کە لە ڕیزی ڕەفتارو کردەوەی توندوتیژدان."

توندو تیژی لە دژی ژنان دیاردەیەکی بەربڵاوی کۆمەڵگای جیهانیە و بەشێوەیەکیبەربڵاو بە تایبەت لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا بە بیانوی پاراستنی بەها کۆمەڵایەتیەکان، بە توندترین شێوە ئازار دەدرێن و ئەکوژرێن. تا ئێستاش بەدەیان وڵات لە جیهاندا سوکایەتی کردن بەرامبەر بە ئافرەت لە چوار چێوەی خێزاندا بە تاوان دانانێن. 

لە ئاکامی لێکۆڵینەوەی نێو دەوڵەتی سەبارەت بە توندوو تیژی کۆمەڵایەتی لەسەر ژنان نیشان دەدات یەک لە شەشی ئافرەتان بەدەستی هاوسەرەکانیان یان بنەماڵەیان توشی توندو تیژی دەبنەوە.

دیاردەی توندوو تیژی ڕیشەیەکی فەرهەنگی هەیەو ڕێزگرتن یان پاراستنی مافی مرۆڤ بە تایبەت ئافرەت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازی هەیە، لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئێرانی ژێر دەستی ڕژیمی ئاخوندی مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێ و یاساکان دژی ئافرەتانن و خزمەت ناکەن بەو چینە و بگرە بەزەرەرو پێشێل کاری داڕێژراون. لە ڕوی فەرهەنگی و کلتوریشەوە ئاوڕێک لە وشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی بنچینەی نەدراوەتەوەو ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ئافرەت بە تایبەتی نەگیراوە. ڕێژەی بێکاری و نەخوێندەواری و مادەی هۆشبەر هۆکارگەلێکن بۆ بەرەو سەرچۆنی توندو تیژی دژی ئافرەتان لە ئێران. کپ کردنی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و بەربەست دروست کردن بۆیان و شاردنەوەی ئامارەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و نەبونی دادگاو یاساگەلێک کە لە خەمی ئافرەتان بێت، ئەمانە هەموی هۆکار گەلێکن کە توندو تیژیەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو سەربچێ. 

لێرەدا ئەوەی کە گرنگەو جێی ئاماژەیە کە ئافرەتانی خەبات کار لە پێناو مافەکانیان بێ دەنگ نەبن و کۆڵ نەدەن لە پێناو وەدی هاتنی خواستی بەرحەقیان وە کەڵک لەهەر دەرفەتێک کە دەبێتە هۆی گەیاندنی داواکانیان و جێگیر بون و بەرحەق بونی ئەو خواستانە.

7 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی توندو تیژی ڕیشەیەکی فەرهەنگی هەیە

دیاردەی توندو تیژی ڕیشەیەکی فەرهەنگی هەیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)

په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:

[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات

ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران