رۆژی شەممە 7ی سەرماوەزی 1395 تەلەفزیونی ئەلعەرەبیە راپۆرتێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەو رۆژەی پاریسی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی تەلەفزیونی ئەلعەرەبیە، کەسایەتی سیاسیەکان و رێکخراوە مافخوازەکان خوازیاری هەناردنی کەیسی ئێعدامەکانی رژێمی ئێران بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان و راوەدوونانی کەسایەتیەکانی رژێمی ئێران بوون کە تاوانی کوشتار و سێدارەی بەکۆمەڵی ئەنجام داوە.
رۆژی شەممە 7ی سەرماوەزی 1395 تەلەفزیونی
ئەلعەرەبیە راپۆرتێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەو رۆژەی پاریسی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی تەلەفزیونی ئەلعەرەبیە، کەسایەتی سیاسیەکان و رێکخراوە مافخوازەکان خوازیاری هەناردنی کەیسی ئێعدامەکانی رژێمی ئێران بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان و راوەدوونانی کەسایەتیەکانی رژێمی ئێران بوون کە تاوانی کوشتار و سێدارەی بەکۆمەڵی ئەنجام داوە.
کۆمیتەی فەرانسەیی ئێرانی دیموکراتیک و کۆمیتەی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ لە ئێران لە کۆبوونەوەیەک دا لە پاریس داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە پشتوانی لەو بزوتنەوە نێونەتەوەییە بۆ دادگایی و بەدواداچوون بۆ کردەوەکانی رژیمی ئێران بکەن کە هەزاران کەس لە خەڵکی ئێرانی لەسێدارە داوە.
مریەمی رەجەوی سەرۆکی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران گوتی: هیچ رێگەیەک جوێ لە روخانی رژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران نیە. ناوبراو تەئکیدی لەسەر پشتیوانی خەڵکی ئێران لە مقاومەت و بەرخۆدانی خەڵکی سوریە لە حەلەب کردەوە.
کەسایەتیە سیاسیەکان و پارلەمانتارانی یەکیەتی ئوروپا، ئوپزسیۆنی سوریە و رێکخراوە مافەوانیە ئێرانی و نێونەتەوەییەکان کە لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون خوازیاری ناردنی کەیسی رژێمی ئێران بۆ دادگای نێونەتەوەیی لاهە بوون.
ئێنگریک بیتانکور گوتی: دەبوو دادپەروەری نێونەتەوەیی رێگەی خۆی لە ئێران و هەندێ لە وەڵاتانی دیکە کە دادپەروەریان تێدا نیە، بکاتەوە. دەبوو داوا لە دادگای لاهە بکرایە کە راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە لە ئێران بوونە هۆی کۆشتار و سێدارە.
ئەلعەرەبیە هەروەها وتی: دوو بەرهەڵستکاری ئێرانی رژێمی ویلایەتی فەقیە کە لە دوای بەربوون لە زیندان توانیبوویان لە ئێران هەڵبێن، سەبارەت بە رووداوە هەژێنەر و ترسناکەکان کە لە ناو زیندانەکانی رژێمی ئێراندا روویان داوە شاهیدی بدەن.
شەونمی مەدەدزادە گوتی: من لێرەم بۆ ئەوەی دەنگی خەڵکی ئێراان و ئەو دایکە بێ سەرپەرەستانە بگەیەنم کە شاهیدی لەسێدارەدانی جگەرگۆشەکانیان لەلایەن کەسانی سەر بە رژێم بوون.
ئەلعەربیە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا گوتی: بزوتنەوەی دادخوازی بۆ دادگایی رژێمی ئێران چەند مانگ لەوە پێش دەستی پێ کرد و لە رێگەی گردبوونەوەو داخوازی جەماوەری و سیاسی و مافەوانی پەرەی سەندوە.
موسا ئەفشار ئەندامی کومسیۆنی دەرەوەی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران گوتی: کەسایەتیە مافەوانی و یاساییەکانی بەشدار بوو لەو کۆبوونەوەدا توانای باشیان هەیە بۆ بەدواداچوون و راوەدوونانی ئەوانەی تاوانی جەنگی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجام داوە.
بە پێی راپۆرتەکەی ئەلعەرەبیە: لەو کۆبوونەوەدا کەسایەتیە سیاسیە بەشدار بووەکان لە سەر پێویستی پێداچوونەوەی ئەمریکا بە سیاسەتەکانی خۆی لە حاست رژێمی ئێران پێداگریان کردەوە کە بۆتە هۆی تێکدانی رەوشی عێراق و سوریەو یەمەن و وەڵاتانی دیکەی ناوچەکە. ئەو کەسایەتیە سیاسیانەو رێکخراوە مافەوانیەکان خوازیاری ناردنی پەروەندەی ئێعدامە پەرەسەندوەکانی رژێمی ئێران بۆ دادگا نێونەتەوەییەکان و بەرێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران و کۆتایی هێنان بە پاراستنی ئاخوندانی ئێرانی بوون کە لە ئێعدامی بە کۆمەڵ دا دەستیان هەبووەو شەڕیان لە وەلاتانی ناوچەکە پەرەپێداوە.