مەولەوی عەبدولغەفار نەقشبەندی، بەرنوێژی پێشووی شاری ڕاسک، لەپەیامێکی ویدیۆیی دا باسی لەوە کرووەتەوە کە بەشداریکردن لە شانۆگەریەکانی هەڵبژاردنی ڕژیمدا هیچ بنەمایەکی نیە و بە هەڵبژاردنێکی بێ بایەخ ناوی بردووە. مامۆستا نەقشبەندی لەم پەیامە ویدیۆیەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە بێبایەخەکانی ڕژیم داوای لەخەڵکی ئێران کرد کە بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە هەڵبژاردنی ئاخوندە جینایەتکارەکاندا نەکەن.