ڕۆژی پێنج شەممە،۲۶ ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، پدرام حوسێن پەناهی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی قوڕوچاوی سەر بە شاری دێولان و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیم گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی سەچاوە هەواڵیەکان، ئەم هاووڵاتیە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەی محەممەد فەرامەرزی، زیندانی سیاسی کە لەلایەن ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی لەسێدارە درا، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی خاڵی پشکنین لەنێوان سنە و دێولان گیراوە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریەکە لەهۆی گیران، دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەست دا نیە.