سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 7ی سەرماوەزی 95 ماڵپەڕی ئاقای مونتەزێری ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە ئەحمەدی مونتەزێری کوڕی حوسێن عەلی مونتەزێری بە بەندیخانەو داماڵینی جلی ئاخوندی مەحکوم کراوە.
ناوبراو لەلایەن دادگای تایبەت بە روخانیەت بە هۆی بڵاوکردنەوەی
سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 7ی سەرماوەزی 95
ماڵپەڕی ئاقای مونتەزێری ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە ئەحمەدی مونتەزێری کوڕی حوسێن عەلی مونتەزێری بە بەندیخانەو داماڵینی جلی ئاخوندی مەحکوم کراوە.
ناوبراو لەلایەن دادگای تایبەت بە روخانیەت بە هۆی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگی باوکی لەسەر کوشتاری ساڵی 1367، بە تۆمەتی "دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی، بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی و پروپاگەندە دژ بە نیزام" حوکمی 21 ساڵ بەند و داماڵینی بەرگی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو سەرچاوە شەش ساڵ لەو ماوەی بۆی دیاری کراوە لەسەری بەرێوەدەچێ.
دەزگای قەزایی ئاخوندان هەروەها ئەحمەدی مونتەزێری بە داماڵینی جلی ئاخوندی مەحکوم کردوە بەڵام بەهۆی ئەوەی خانەوادە شەهیدە، ئەو حوکمە بۆ ناوبراو 3 ساڵ دوا دەکەوێ.
بڵاوکردەوەی فایلی دەنگی مونتەزێری سەبارەت بە کوشتاری بەندکراوانی سیاسی بە فەرمانی خومەینی، کە ناوبراو ئەو کردەوەی رژێمی بە گەورەترین جینایەتی دەسەڵاتی ئاخوندان ئەژمار کردبوو، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی لە نێوخۆی دەسەڵات لێکەوتەوە.