هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان دوای حەوتوویەک لەگیرانی، هێشتا لە ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، حامید ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم لە ئەم شارە گیراوە و گوازاریەوە بۆ ئیتلاعاتی ترۆریستی شاری سنە، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی ساوسلێمان خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە و لە گوندی لەنجاوان و نیشتەجێی شاری مەریوانە.