ژنراڵ مایکڵ فلین کە وەک راوێژکاری ئاسایشی
کۆشکی سپی لەلایەن دۆناڵد ترامپ دیاری کراوە، لەو باوەڕەدایە کە شەڕ لە عێراق هەر لە سەرەتاوە هەڵە بوو و لە جێی عێراق دەبوو رژێمی ئێران بکرایەتە ئامانج.
راپۆرتێک لە گۆڵف نیوز:
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، مایکڵ فلین، کە ژنراڵێکی سێ ئەستێرەی پێشووی وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دیاری کرد. ژنراڵ فلین لە پلەیەکی کاریگەر لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادایە.
ژنراڵ فلین ساڵی 2014 وەک بەرێوەبەری زانیاری وەزارەتی بەرگری دەستی لە کار کێشایەوە. بە پێی راپۆرتی واشینگتۆن پۆست، ناوبراو زۆر جار لە شوێنی گشتی دا هێرشی کردۆتە سەر باراک ئوباما و گۆشەگیر کردنیشی بە توورەیی ئوباما لە بۆچوونەکانی سەبارەت بە تونداژۆیی ئیسلامی زانی.
ناوبراو زۆر نەیاری رژێمی ئێرانە. فلین بە ئەگەری زۆر پێشنیاری دژایەتی رژێمی ئێران بدات. پێشنیاری ئەو ئەوەیە کە:
دەتوانین هێرش بکەینە سەر لاوازترین خاڵی دژمن، بۆ ئەوەی شکستی بدەین. شکستی رژێمی ئێران.
ئەو هێرشە دەبێ سیاسی بێ نەک سەربازی و بەهێزترین چەکی ئێمە ئەویە کە خامنەیی زیاتر لە هەر کەسێک لێی دەترسێ، ئەویش دەرد و رەنجی چین و توێژەکانی ئێرانە.
ژنراڵ مایکڵ فلین راوێژکاری نەتەوەیی ئەمریکا گوتی: ئەوە هەڵەیەکی گەورەی ستراتژیکی ئەمریکا بوو کە هێرشی کردە سەر عێراق. ئەگەر کاری ئێمە لە دوای یازدەی سیپتامبر شکانی ترۆریزم و وەلاتی پشتیوانی ترۆریزم بوو، ئامانجی سەرەکی ئێمە دەبوو رژێمی ئێران بێ نەک بەغدا. شێوەکەش دەبوو سیاسی بێ یانی پشتیوانی لە ئوپزسیۆنی ئێرانی بێ.