حکوومەتی ئەمریکا وریایی داوەتە ڕژیمی ئاخوندی کە ئەگەر مووشەکی بالستیک بداتە ڕووسیە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی خێرا و توندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا بڵاویکردەوە کە ڕژیمی ئێران ئەم جۆرە چەکانەی بۆ ڕووسیە ناردووە.
ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بە پشتبەستن بە شەش سەرچاوە، ڕایگەیاندووە کە ڕژیم ژمارەیەکی زۆری مووشەکی بالستیکی بەهێزی داوەتە ڕووسیە.
جان كربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێگدا نووسیویەتی کە ڕژیمی ئاخوندی بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە مووشەکی بالستیک بۆ ڕووسیە ڕەوانە دەکەن و هیچ پاساوێکمان نییە بۆ ئەوەی وا بیر بکەینەوە کە ناینێرن.