بەپێی هەواڵەکان، 5 هاووڵاتیی کورد کە نزیکەی یەک مانگ پێش ئێستا لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوون، ئاشکرا بوو.
ئەو پێنج هاووڵاتییە، لەلایەن هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای کوردستان
بەپێی هەواڵەکان، 5 هاووڵاتیی کورد کە نزیکەی یەک
مانگ پێش ئێستا لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوون، ئاشکرا بوو.
ئەو پێنج هاووڵاتییە، لەلایەن هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای کوردستان
بە بیانووی لاینگری لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
ناوی ئەو پێنج هاووڵاتییە کامیارانیە بریتیە لە:
عەبدوڵڵا پەشابادی کوڕی محەممەد عەلی خەڵکی گوندی زیویە
حەیدەر قوربانی کوڕی عەلی خەڵکی بزوەش
نامدار قوربانی کوڕی جەعفەر خەڵکی بزوەش
محەممەد سادق کوڕی مەعرووف خەڵکی گوندی بزوەش
حوسێن ڕۆحانی کوڕی قادر خەڵکی گوندی کاشتر