رۆژنامەی حکومەتی جەمهوری 7ی سەرماوەزی 95 لە سەر وتاری خۆیدا باسی لە ئەخلاقی سیاسی کردوەو نیگەرانی خۆی لە پێوەند بە کێشەی نێوخۆیی رژێم دەربڕیوە.
ئەو رۆژنامە لەو پێوەندەدا هۆشداری دەداو دەنوسێ:
رۆژنامەی حکومەتی جەمهوری 7ی سەرماوەزی 95 لە سەر وتاری خۆیدا باسی لە ئەخلاقی سیاسی کردوەو نیگەرانی خۆی لە پێوەند بە کێشەی نێوخۆیی رژێم دەربڕیوە.
ئەو رۆژنامە لەو پێوەندەدا هۆشداری دەداو دەنوسێ:
بوونی بیرورای جیاواز لە نێو بەرپرسان لە هەموو ئاستەکاندا شتێکی ئاساییە بەڵام گەیاندنی ئەو کێشانە بۆ نێو راگەیەنەکان و جەماوەر، بۆ کەس قەبوڵ ناکرێ. ئەو دۆخە ئەگەر بۆ ئاستێکی بەرزتر یانی ئاستی بەرپرسانی سێ دەزگا بەرز بێـتەوە، خراپتر و مەترسیدارترە.
نوسەری سەروتاری ئەو رۆژنامەی حکومەت، دوایی بە زمانی پارانەو داواکاری دەنووسێ: ئێمە کە هەر کات بتانەوێ دەتوانن پێکەوە کۆبوونەوەیەکتان هەبێ و کێشەکانتان باس بکەن و گللەییەکانتان لەوێدا بە یەکتر بڵێن و چارەسەری بکەن، بۆچی ئەو کێشانە بە راگەیێنەکان دەگەیێنن؟.
دوای ئەوە ئیشارە بە نمونەیەک لە هەڵسوکەوتی مۆرەکانی رژێم لەگەڵ یەکتر دەکاو نووسیویەتی: ئەوەی کە سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی پروپاگەندەی پارێزگایەک سەبارەت بە نوێنەرێکی مەجلیس کە بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەو قسەی کردوە بڵێ ئەگەر لەگەڵ تۆدا دەست لێدەمەوە دەستم دەشۆرمەوە و ئەگەر دادوەر بوومایە حوکمی سێدارەم بۆ دەردەکردی، نوێنەرەکەی مەجلیسیش لە وەڵامدا ئەو بە حەیوانێک وێنا بکا و بە داعشی و سەهیۆنیستی بزانێ، بە هیچ شێوەیەک لە هیچ کام لەو دووە قەبووڵ ناکرێ.
لە کۆتاییشدا دیان بە داهێزراوی رژێم و سەرانی دا دەنێ و دەنووسێ: بەداخەوە دەبێ دیانیپێدا بنێین کە کۆمەڵگەی ئێمە لە سەبارەت بە ئەخلاقی سیاسی تووشی داروخان بووە، داخی گەورەتر ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی کاروباری وەلات نەک ئەرکی خۆیان بۆ چاکسازی ئەخلاقی سیاسی بەجێ ناهێنن بەڵکوو هەندێ جار خۆیان لە خراپتر کردنی دۆخەکە دەوریان هەیە.
|