یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مردنی گوماناوی شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ

مردنی گوماناوی شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد و بەندکراو لەزیندانی ناوەندی ورمێ و تەمەن 45ساڵ  و خەڵکی گوندی (حەکی)سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ لەپارێزگای ورمێ، کە لەکاتی تێپەڕاندنی دەورانی حوکمی دووساڵەی لەم زیندانە بوو، شەوی یەک شەممە 6ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،بەرپرسانی ئەم گرتووخانەیە بە زیندانیان و خانەوادەی گلەداریان وتووە کە ناوبراو خۆی کوشتووە. تەرمی ئەم زیندانیە سیاسیە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ورمێ.
شایەنی باسە کە شاهین گەلەداری ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ڕەشەممەی 1397، بە هێرشی ئتلاعاتی ترۆریستی ورمێ و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیرا و دوای ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگایی ئازاد کرابوو.ناوبراو لە مانگی ڕەشەممەی 1399 لەلایەن لقی سێی بێدادگای بەناوشۆڕشی ورمێ بەتۆمەتی ساختەی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی گشتی بە دووساڵ زیندانی تەعزیری ناڕەوا سزا درابوو.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لەساڵی 2023لانیکەم 35بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم گیانیان داوە کە 60٪ئەم بەندکراوانە کورد بوون و لانیکەم 12زیندانی لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ مردون.

8 مانگ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی گوماناوی شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ

مردنی گوماناوی شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی ناوەندی ورمێ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران