رۆژی یەکشەممە 7ی سەرماوەزی 1395 رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هاوریەتی هەیئەتێکی سەرکردایەتی سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد. هەیئەتی سازمانی خەبات ی کوردستان لە لایەن بەرێز د.کاوە مەحموود سکرتێری حیزب و هەیئەتێکی هاورێی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لەودیدارەدۆستانەیە دا چەندین بابەتی گرینگی رۆژی باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە حیزبی شیوعی کرد و هیوای سەرکەوتن و پێش کەوتنی لە ئەرک و کارە تەشکیلاتیەکانیان بۆ خواستن.
بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی و هەل و مەرجی خەبات ی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و هەروەها دۆخی رژیمی ئێران لەو باسانە بوو کە بە تیر و تەسلی قسەی لەسەر کرا و بیرورای لەسەر گۆردرایەوە. لەناو باسەکاندا ئەوەی پێداگری لەسەر کرایەوە بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە بە نیسبەت کورد و ئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی کورد لەم قۆناغەدا بوو کە ئەوەی ئێستا بە مەترسیدار زاندرا و پێویستی چارەسەری کێشەکان و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان بە حەیاتی و زەروری زاندرا.
لە کۆتایی دیدارەکە هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و حیزبی شیوعی کوردستان لەسەر دۆستایەتیە لە مێژینەکەیان پێداگرییان کردەوە و ئامادەییان بۆ هاوکاری زیاتر دەربڕی.