لوقمان وەحید، کۆڵبەرێکی بریندار کە لە بەڕواری 29ی خەزەڵوەری1396 لەدوای تەقە و ڕاوەدوونانی هێزە جینایەتکارەکانی سپای ترۆریستی پاسداران،بەهۆی تێپەڕینی بەسەر میندا، لاق و چاوی لەدەست ئەدات، لە فایڵێکی ویدیۆییدا باس لە لەوە دەکات کە بەفێڵ و تەڵەکە بەکاریان هێناوم بۆ تەبلیغاتی نوێنەرێکی ڕژیمی ئاخوندی.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لوقمان وەحید، کۆڵبەرێکە کە لەچەند ساڵی ڕابردوو، چیڕۆکی تاڵ و ناخ هەژێنی ژیانی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیان باس کردبوو و ئەم باسە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی تەنیبوو.
ئەم کۆڵبەرە لەڕێگەی کۆڵبەر نیوزەوە داوای هاوکاری کردبوو بۆ چارەسەری چاوو و لاقی، ناوبراو هەرلەم پەیوەندەدا ووتی: کە زۆرێک لە پزیشکان بۆ نەشتەرگەری و لەئەستۆ گرتنی نەشتەرگەری لاق و چاوم پەیوەندیان پێوە کردم، بەڵام کەسێک بەناوی دکتور موقیمی، داوای لێکردم کە بچمە شیراز و پێی وتم کە هەموو خەرجی نەشتەرگەریەکەت لەئەستۆدەگرم.
ناوبراوهەر وەها باسی لەوە کرد کە ئەو دکتورە و چەند کەسێکی دیکە لە دووکاتی جیاواز وێنە و فیلمیان لێ دەگرتم و دواتر پێیان ڕاگەیاندم کە هەتا کاتی نەشتەگەریەکەت بگەڕێرەوە بۆ پیرانشار. ئەم کۆڵبەرە باسی لەوە کرد کە دواتر کە پەیوەندیم بەم دکتورەکەوە کرد تەلەفۆنەکەی داخرابوو و ئەو کات زانیم کە بەکاریان هێناوم.