سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 7ی سەرماوەرزی 1395 هەیئەتێکی باڵای سازمانی خەبات ی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد. هەیئەتی سازمانی خەبات ی کوردستان بەسەرپەرشتی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە لایەن بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و شاندێکی هاوریێ پێشوازییان لێکرا.

لەودیدارە دا چەندین بابەتی گرینگی رۆژ باس و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی تیروری شەهید مامۆستا هوشیار ئیسماعیل کادری یەکگرتووی ئیسلامی دەربڕی و ئەو کردەوە نامرۆڤانەی مەحکووم کرد و هەروەها بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین و کادری رێبەرایەتی نوێی یەکگرتوو لەدوایین کۆنگرەی حیزب پیرۆزبایی لە شاندی یەکگرتوو کرد.
لەدری٠‹ژەی دانیشتنەکە دا چەندین تەوەری گرینگی ناوچەیی و هەرێمی ئالوگۆری بیرورای لەسەر کرا و بە تایبەتی بارودۆخی کورد لە کوردستانی ئێران قسە و باسیکی چڕی لەسەر کرا. ناکۆکی و لێک بلاوی لە ناو ریزەکانی گەلی کورد بە گشتی بە خەسارت و زیانێکی گەورە هەژمار کرا و لەسەر یەکگرتوویی و هاوکاری هەمەلایەنە بۆ دەرباز بوون لە قوناغی ناسکی هەنووکە پیداگری لەسەر کرایەوە.
لە کۆتایی دیدارەکە هەر دوو لایەنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر دۆستایەتی و نزیکی زیاتر پێداگرییان کردەوە و ئامادەییان بۆ هاوکاری زیاتر دەربڕی.