چوارشه‌مه‌ 

2 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگواستنی ئیلهام چوبدار، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی داسەپاو

ڕاگواستنی ئیلهام چوبدار، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی داسەپاو
دەنگی خەباتی کوردستان

ئیلهام چوبدار، یەکێک لە چالاکانی کۆمەڵگەی (ڕەنگین کەمان) لە ورمێ کە لە لایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕژیم،  حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو و حوکمەکەی هەڵوەشایەوە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیراوەتەو.
 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، کۆتایی ئەمساڵ ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمە، ئیلهام چوبدار، یەکێک لە ڕەخنەگڕان و چالاکانی کۆمەڵگەی کەمایەتییە جنسیەتیەکانی(دگرباش) لە ئێران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی سێ ساڵ زیندان، گیرا و گوازرایەوە بۆ بەشی ئافرەتانی زیندانی ناوەندیی ورمێ.
 ئیلهام چوبدار، تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی ورمێ، هاوینی 1401 لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ سارا (زەهرا) سدیقی هەمەدانی خەڵکی نەغەدە لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی ساختەی، "افساد فی الارض" لە ڕێگەی پەرەپێیدانی هاوڕەگەزبازی، بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحیەت، و پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دژبەری ڕژیم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
 دواتر حوکمی ئاماژەپێکراو لەلایەن بێدادگای باڵا هەڵوەشایەوە و ئیلهام چوبدار ڕۆژی دووشەممە 22ی ڕەشەممەی 1401، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان ئازادکرا.
شایەنی باسە کە خاتوو ئیلهام چوبدار لە پاییزی ئەمساڵدا سزای سێ ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپێنراوە، و لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیرا و ئێستا لە بەندی ئافرەتانی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ زیندانی کراوە.

7 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگواستنی ئیلهام چوبدار، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی داسەپاو

ڕاگواستنی ئیلهام چوبدار، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی داسەپاو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران