بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەز، چەند کەسێکی سەربە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعات لە زیندانی ناوەندیی شاری کرمان، هێرشیان کردە سەر ژووری هاوبەشی دوو ژنە زیندانیی کورد بە ناوەکانی ئەفسانە بایەزیدی و هاجەر پیری
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی
دووشەممە ٨ی سەرماوەز، چەند کەسێکی سەربە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعات لە زیندانی ناوەندیی شاری کرمان، هێرشیان کردە سەر ژووری هاوبەشی دوو ژنە زیندانیی کورد بە ناوەکانی ئەفسانە بایەزیدی و هاجەر پیری و وێڕای سوکایەتی و بێرێزیەکی زۆر هێندێک کەرەستە و کەلوپەلی ئەو دوو بەندکراوەیان لەگەڵ خۆیان برد.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو ژووری ئەفسانە و هاجر بە تەواوەتی پشکێنراوە و هیندێک کتێب و هەروەها دەفتەری بیرەوەریی ئەفسانە بایەزیدییان لەگەڵ خۆیان بردووەو هاوکات بە هۆی ئەوەی هاجەری پیری لەو کاتەدا دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆری گوتووە لەلایەن ئەو هێزانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
ئەو دوو ژنە بەندکراوە کوردەØ› بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی رژێمی ئێران تاوانبار کراون.