یه‌ک شه‌مه‌ 

17 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کوشتنی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکان لەسنووری بانە

کوشتنی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکان لەسنووری بانە
دەنگی خەباتی کوردستان

کۆڵبەرێکی خەڵکی تیکاب بەناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لەکاتی کاری کۆڵبەری لە سنوری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەعات 2:ی نیوەشەوی سێ شەممە 13ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی  جێگیر لە سنوری هەنگەژاڵی بانە دەستڕێژی گوللـەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامی تەقەی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بەناوی عەلی زەرغامی تەمەن 25ساڵ کوژراوە.
عەلی زەرغامی خەڵکی گوندی ساری باغی سەر بەشاری تیکاب و دانیتووی شاری سەقز بووە و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بوو.
بەپێی ئاماری سەرچاوە هەواڵیەکان و ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لانیکەم 4کۆڵبەر و کاسبکار لە سنورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم کوژراون و 36کۆڵبەریش بریندار کراون.

4 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوشتنی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکان لەسنووری بانە

کوشتنی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکان لەسنووری بانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران