بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەورۆ سێ شەممە 9ی سەرماوەزی 1395 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە سەر سنوری مەریوان دەسترێژی راستەوخۆیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیان دەداو چوار کۆڵبەری دیکە بریندار دەبن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەورۆ سێ شەممە 9ی
سەرماوەزی 1395 هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە سەر سنوری مەریوان دەسترێژی راستەوخۆیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیان دەداو چوار کۆڵبەری دیکە بریندار دەبن.
ئەو کۆڵبەرەی بەو هۆیەوە گیانی داوە ناوی کەماڵ بامەرز تەمەن 27 ساڵه بەڵام هەتا ئێستا ناوی بریندارەکان روون نیە.
بەپێی سەرچاوەکان ئەو کردەوە جینایەتکارانە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسدارانی رژێمەوە ئەنجام دراوە.
هێزەکانی سەرکوتگەرەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی بەردەوام لە خاڵە سنووریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران دەستڕێژ لە کۆڵبەرانی کورد دەکەن کە بۆ بژیوی ژیانی خۆیان و خانەوادەکانیان روویان لەو کارە قورسە کردوەو وێڕای ناڕەزایەتیە جۆراوجۆرەکان لەو تاوانانەی هێزەکانی رژێم بەڵام هیچ لێپێچینەوەیەک لەو تاوانانەی دەرحەق بە هاونیشتمانیانی کورد دەکرێ، نەکراوە.