شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوی ژنان

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوی ژنان
دەنگی خەباتی کوردستان

٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەویی ژنان پیرۆزبێت!

تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی!
ئافرەتانی کوردستان !


ئەمڕۆ هەشتی مارس، بەرابەرە بە زیادبوون و سۆڕانەوەی ساڵێکی دیکە بۆ سەرتەمەنی خەباتی شێلگیرانەی ژنانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز لە کوردستان و سەرانسەری جیهان. 

ئەمڕۆ سالێکی دیکە بە خەباتی بێوچانمان بۆ ڕزگاری ئافرەتان و بەگشتی مرۆڤایەتی زیادبوو، کە ئەم مەودایەو بەتایبەت ئەم مێژووە کە هەوڵە بۆ ژێراوژێرکردنی ستەم، لەم ساڵانەدا زیاتر ڕۆڵی ئافرەتانی بەرجەستەکردوەو ئاکامی خەباتەکەمانی زیاتر دەرخستووە، بەم بۆنەو هاتنی ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە ئافرەتانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات و بەگشتی کوردستان دەکەین و پێزانینمان بۆ خەبات و شۆڕشی ژنان لە ناوخۆ و دەرەوە کە بەشداری شۆڕشی ژینا بوون، واتە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕابەرایەتی دەکەن، پێشکەش دەکەین. 
 
مێژووی هەشتی مارس تەنیا ڕۆژێک و تۆمارێکی ئاسایی نیە بێتە بەرگوێ و ساڵانە یادی بکرێتەوە، بەڵکو پەیامێکی گرنگی ئافرەتانە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی نابەرابەری و چەوسانەوەو بیری تەسکی مەزنخوازی و باڵادەست بوونی چینێک. ئەم مێژووە و ئەم ڕۆژە هێمایە، ڕەمزەو تێکۆشانە بۆ دەست هێنانی مافی ژیان و سەربەستی و ئازادی و سەربەرزی، کە وەک دیارەو جیهان تێیگەیشت ئەوەبوو لە شۆڕشی ژینادا وەدیارکەوت...

دیارە ئەم ڕۆژە بە هۆیەک لە شوێنکی دیاریکراو کە نابەرابەری و بێدادی و زۆڵم و ستەم لە تەواویەتی خۆیدا بوو،  سەری هەڵدا، بەڵام بوە هۆی ڕۆشنگەرەوەو تەختکردنی ڕێگە بۆ ئەوەی کە ئافرەتان لە شوێنەکانی دیکەو بەپێی سەردەم و کات لەسەر مافەکانیان وەدەنگ بێن و دژی هەر چەشنە نابەرابەریەک ببنەوە کە سیستم لە وڵاتەکانیان لەسەربنەمای زوڵم و زۆر وچەوسانەوە بونیادنراوە.

دەسپێکی خەبات دژبە توندوتیژی لەوەڵاتان بەتایبەت ئێران کە سیستمێکی زاڵی وەک ڕژیمی ئاخوندی جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستە و هەرجۆرە داوایەکی مافخوازی بەرابەرە لەگەڵ سەرکوت وگرتن وشکەنجە و ئێعدام، تێچویەکی زۆری بووە و ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگ و دیار، ئەندامەکانی لەناوخۆ گەڵێک پڕیشکیان بەرکەوتووەو لە کوردستانیش و لەخەباتی پێشمەرگەنەدا کە چالاکانە لەم مەیدانەداین، لەگەڵ بەربەست و ئاستەنگی ئەمنیەتی بەرەوڕووین، بەڵام هێز وبیروباوەڕی ڕزگاریخوازانەی ئافرەتانی خەبات بەپشت بەستوو بە سیاسەت و ڕێبازی سازمان، قۆناخ بە قۆناخ تێکۆشانمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمانی گەشەپێداوە و سەنگەری دژبە سەرەڕۆیمان ڕۆژ لە دووی ڕۆژ ئاوەدانتر کردۆتەوە.

پەیام و ئاوەدانی سەنگەرەکانمان گوازراوەتەوە ناوخۆ و بەشداری نەکردنی زۆربەی ئافرەتان لە شانۆی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئاخوندی، پەیامەکەمانی بۆ هەموولایەک زیاتر ڕوون کردەوە کە سەرقافڵەی ئەم شۆڕشە ژنانن و لە پاڵ ئازادیخوازان و بە بردنە پێشی چەرخی شۆڕشە مەزنەکەمان، تۆماری نگریسی ڕژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی ئاوخوندی دەپێچینەوەو نیزام وسیستمێکی سەردەمیانە کە شایانی مرۆڤ بێت دادەمەزرێنن.

سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانە

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران

8 مانگ و 15 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوی ژنان

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوی ژنان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران