رۆژی چوارشەممە 10ی سەرماوەزی 95، لە دوای
هەشت ساڵ بۆ یەکەم جار لە سەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێکەوتن.
هەواڵدەری رۆیتێر لە ویەن هەواڵی دا، عەرەبستانی سعودی لە کۆتایی دا قەبوڵی کرد کە بەرهەمهێنانی رۆژانەی خۆی لە 10 ملوێن و 540 هەزار بۆشکە بۆ 10 ملوێن و 60 هەزار لە رۆژدا کەم کاتەوە.
رژێمی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو کە بەرهەمهێنانی خۆی کەم ناکاتەوە.
بەرهەمهێنانی نەوتی وەڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئوپێک لە ئێستادا 33 ملوێن و 600 هەزار بۆشکەیە. وەزیری وزەو نەوتی وەڵاتانی ئەندام رێکەوتن کە ئەو رێژەیە بۆ 32 ماوێن و 500 هەزار بۆشکە کەم کەنەوە.
رێکەوتنی وەلاتانی ئوپێک بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمهێنان، هەڵکشانی نرخی نەوتی لە بازارەکانی جیهانی بەدوادا هات. لە بازارەکانی ئەمریکاش هەڵکشانی بەرچاوی هەبوو.
بۆ نمونە نرخی هەر بۆشکەی نەوتی برێنتی زەریای باکور هەشت لەسەد هەڵکشا و گەیشتە سەروو 50 دولار.
وەلاتانی ئوپێک و بەتایبەت عەرەبستانی سعودی، وتووێژی بەربڵاوی لەگەڵ روسیەیش کردبوو بەمەبەستی کەم کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
روسیە ئەندامی ئوپێک نیە بەڵام قەبوڵی کردوە بەرهەمهێنانی خۆی دابەزێنێ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
وەڵاتانی ئەندامی ئوپێک نزیک بە یەک لە سەر سێ بەکارهێنانی نەوتی جیهان دابین دەکەن.