ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراوی پڕۆژەی زمزەمی پۆڵای خوزستان لە بەردەم دەرگای ئەو کۆمپانیایە کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتیان ئەنجامدا و داوایان کرد کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دەیان کرێکار کە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر لەژێر پەردەی کۆمپانیا بەڵێندەرەکاندا سەرقاڵی بنیاتنانی ئەم پڕۆژەیە بوون، کە لە سەروبەندی کردنەوەی ئەم پڕۆژەیەدا دەرکراون.