سەرلەشکەر ئەحمەد عەسیری وتەبێژی فەرمی هێزەکانی
هاوپەیمانیە عەرەبی سەبارەت بە دەرەنجامی بوونی موشکی دوورهاوێژ لە دەستی گروپە چەکدارەکانی حوسی وریایی داو گوتی: بڵاوکردنەوەی موشەکی دورهاوێژ نە لە قازانجی وەلاتانی ناوچەکەو نە جیهانە، لەبەر ئەوەی بە ئەگەری زۆر چەکگەلێک کە لە دەستی حوسیەکاندایە بە دەستی باقی گروپە ترۆریستەکانی وەک حیزبوڵا و داعش و تاقمە ترۆریستەکانی دیکەش گەیشتبێ.
ناوبراو کە لەگەڵ رۆژنامەی ئەلشەرقی قەتەر وتووێژی دەکرد و تی: ئامانجی رژێمی ئێران لە پشتیوانی لە حوسیەکان بە چەکی قاچاخ، درێژە کێشانی شەڕی یەمەن و وێران کردنی ئەو وەلاتەیە. رژێمی ئێران رژێمێکە کە سەرچاوەی ترۆریزمە.