ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاکی، ئۆتۆمبیلی هەڵگری کۆڵبەران لە نزیک گوندی "کولان"ی مەریوان بە هۆی تەقەکردن و ڕاوەدوونانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی "ئارام مەنۆچێهری، دانیشتووی شاری مەریوان، گیانی دا و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون".
بەپێی ڕاپۆرتەکان ناوی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەكان "سەیوان (ناوبانگ نادیار)" خەڵکی گوندی "گاگل" سەر بە مەریوان ڕاگەیەندراوە.