رۆژی چوارشەممە 10ی سەرماوەز 95 جاش
ئەرنەست وتەبێژی کۆشکی سپی لە کونفرانسێکی چاپەمەنیدا وتی: ئێمە زۆرجار وتوومانە کە دەوڵەتی ئەمریکا دەسەڵاتی پێویست بۆ ئابڵوقەدانی رژێمی ئێرانی هەیە.
ئەو رژێمە لەگەڵ بوونی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش موشەکی دوورهاوێژ تاقی دەکاتەوەو پشتیوانی لە ترۆریزم دەکا.
بەڵگەی ئەوە هەیە کە رژێمی ئێران رێز لە رێساکانی جێکەوتووەکانی مافی مرۆڤ ناگرێ.
وتەبێژی کۆشکی سپی لە درێژەدا وتی: هەموو ئەوانە هۆن بۆ ئەوەی رژێمی ئێران کەوێتە ژێر ئابڵوقەی ماڵی، کە لەلایەن دەوڵەتی ئوباماوە دژ بە رژێمی ئێران و تێکڕای ناوەندەکانی سەر بەو رژێمە پەیرەو کراوە.
بەو پێ یە ئێمە دەسەڵاتی پێویستمان بۆ ئابڵوقەی رژێمی ئێران هەیە.