ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی و كولتووری شارەكانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە ڕێپێوانێك یادی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرن.
ئەم کەسانە دەڵێن: دەیانەوێت ئازار و مەینەتییەكانی هەڵەبجە بۆ بەرەی نوێ بگوازنەوە.
ئەوان ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە جوانڕۆوە بەڕێ كەوتن، لە سنووری شووشمێوە دێنە باشووری كوردستان و بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی هەینی بگەنە شاری هەڵەبجە.