دوای ئەوەی کە هەیئەتێک لە کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە ئێرانیان بە تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ناو برد، کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادی ئایینی لە ئامریکا داوای کرد کە دۆسییەی ڕژیمی ئێران بنێردرێتە دادگای تاوانەکانی نێو دەوڵەتی.
ئێریک ئۆیلاند کۆمیسێری کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتیی ئازادی ئایینی ووتی: ڕاپۆرتی هەیئەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کردەوەکانی ڕژیمی ئاخوندی، ڕەنگدانەوەی بەڵگە بەرفراوانەکانی پێشێلکاریی گەورەی ئازادیی ئایینی لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوەیە، کە زۆرێک لەوانە بە تایبەتی ژنان و کچانی لە ئێرانی کردووەتە ئامانج.ناوبراو داوای لە حکوومەتی بایدن کرد کە پشتیوانی لە لێکۆڵینەوەکانی هەیئەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بکات و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ڕژیم بکات و پشتیوانی لە پێشکەشکردنی دۆسییەی ڕژیم بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات.