ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ هەتاوی، سەمەد حەیدەری، ئەمین تەقیزادە و ئەمیر تەقیزادە لە تەورێز لەلایەن هێزە بەکرێگیراو وە جینایەتکارەکانی ڕژیمەوە گیران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەم هاووڵاتییانە لە کاتی جێهێشتنی یاریگای سەهەند لە تەورێز و دوای یاری نێوان تیمی تۆپی پێ تراکتۆرسازی و تاران گیران.
شایەنی باسە کە هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆی گرتن و تۆمەتی ساختە و شوێنی ڕاگیران و باری تەندروستی ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.