تۆماری جیهانی جێژنی نەورۆز لەلایەن ڕێکخراوی
زانستی، فەرهەنگی و پەروەردەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێتەختی وڵاتی ئۆتیوپی کۆتایی پێی هات.
ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوی لیستی" میراتی هەست پێ نەکراوی مرۆڤ" لە ڕێخکراوی یوونسکۆ، وەکوو ڕێوڕەسمی نەتەوەیی ١٢ وڵات تۆمار کرا.
یەکەمین ڕۆژی نەورۆز لە وەرزی بەهاردا لە ڕۆژمێری هەتاویدا، وەکوو سەرەتایی ساڵی نوێ بە ئەژمار دێت و بە پێی لێکۆڵینەوە مێژوویەکانØ› یەکەم لانکەی سەرەکی نەورۆز، زەنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لە کوردستان بووە.
ئێران، هیند، پاکستان، ئۆزبکستان، قیرقیزستان، تورکیە، تاجیکستان، ئەفغانستان، قەزاقستان، عێراق و تورکەمەنستان لە تۆمار کردنی نەورۆز لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی نێو دەوڵەتان بۆ پاراستنی میراتی فەرهەنگی هەست پێی نەکراو لە تۆمارکردنی جیهانی ئەو ڕێوڕەسمە بەشدار بوون.
بەڕێوەبەری تۆماری ئاسەوارە مێژوویەکانی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی رژێمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ سەرماوەز، هەواڵی تۆمار کردنی جیهانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی بڵاوکردەوە.
ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی ناوی نەورۆز لە ڕێکخراوی یوونسکۆ بە ناوی ٧ وڵات ناوزەد کرابوو کە لەگەڵ ناڕەزایەتی وڵاتانی ئەفغانستان و عێراق بەرەو ڕووبووە.
لە دەقی پەسەند کراوی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ساڵونی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەو شێوە پێناسەی نەورۆز کراوە:
جێژنی نەورۆز بۆ زیاتر لە ٣٠ ٠ میلیۆن کەس لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، دەستپێکی ساڵی نوێی بە ئەژمار دێت و زیاتر لە ٣٠ ٠ ٠ هەزار ساڵە لە ناوچەکانی باڵکان، ناوچەی دەریای ڕەش، قەوقاز، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی جیهان جێژنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕیوە دەبەن".
ڕێکخراوی زانستی، فەرهەنگی و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان(یوونسکۆ) لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ دەستی بە تۆماری میراتی فەرهەنگی و مەعنووی مرۆڤ کردوە.