عەتا حوسێنی کۆڵبەری لاوی خەڵکی پاوە کە لە بەڕواری 16ی ڕەشەممەی 1402ی هتاوی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی پارێزگای کرماشان گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی پێنج شەممە 24ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، عەتاحوسێنی کۆڵبەری تەمەن 32ساڵ و خەڵکی گوندی (بڵبزانی)سەر بەشاری پاوە، لەدوای ۹ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان پێشتر ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی پێنج شەممە 17ی ڕەشەممە تووشی مەرگی مێشک بووە و بە ئامبووڵانس لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان.
شایەنی باسە کە عەتا حوسێنی باوکی منداڵێکە ک لەکاتی کاری کۆڵبەری لە مەرزی نەوسوود، بەتەقەی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لەم سنوورە فیشەک بەر سینگی کەوتبوو و بەسەختی بریندار کرا بوو.