کۆڵبەرێك بە ناوی ڕەحیم محەممەدزادە، خەڵکی شاری ڕەبەت كە بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایییەکان لە سنووری بانە بێ سەروشوێن بوو، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەشەمەی 1402ی هەتاوی دوای سێ ڕۆژ لە لایەن خەڵكەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەم کۆڵبەرە بۆ دابینکردنی بژێوی خانەوادەکەی ڕووی لە ناوچە سنوورییەكانی بانە کردبوو.
شایانی باسە کە ڕەحیم محەممەدزادە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.