کرێکارانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان لە قەسر شیرین لە سەروبەندی ساڵی نوێ دا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە زۆری کاتی كار كردن و پێنەدانی مووچەی هاوتەریب لەگەڵ هەڵاوسان لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
ئەم کرێکاره زەحمەتکێشانە دەڵێن، لە بەیانی زووەوە تا درەنگانی شەو لە دۆخی گەرمای سووتێنەر و سەرمای بەستوو و خۆڵ و خاكدا کاریان کردووە، بەڵام وێڕای ئەو زوڵم و ستەمانه، مووچەیان بەپێی دۆخی ئابووری پێنەدراوە.