بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، نیوەڕۆری ڕۆژی شەممە 26ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، چالاکێکی سیاسی کورد، بە ناوی شۆعەیب زارعی تەمەن 34ساڵ و خەڵکی سنە، لە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕژیم لە شاری سلێمانی کوردستانی عێراق بە دەمانچە ترۆر کراوە.
بەپێی بەبڵاو کردنەوەی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان بەدواداچوونە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی دەستی لە ئەنجام دانی ئەم کردەوە جینایەتکارانه دا بووە.
شایەنی باسە کە شۆعەیب زارعی خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە سنەیە و زیاتر لە دەساڵە لە یەکێک لە حیزبە ئۆپوزسیونە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، چالاکی سیاسی دەکرد.