یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کونفرانسی

کونفرانسی
دەنگی خەباتی کوردستان








رۆژی شەممە 6ی سەرماوەز لە پاریسی پێتەختی فەرانسە کونفرانسێک لە ژێر ناوی "بانگەواز بۆ دادپەروەری" بە ئامادەبوونی مریەمی رەجەوی و ژمارەیەک پارلمانتاری ئوروپایی و کەسایەتی بەرێوەچوو.

تەلەفزیونی ئەلعەرەبیە لەو بارەوە راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوەو دەنوسێ: 

کەسایەتیە سیاسی و پارڵەمانیەکان کە نوێنەری یەکیەتی ئوروپا بوون و ئەندامانی ئوپزسیونی سوریە و رێکخراوە مافەوانیە ئێرانی و نێونەتەوەییەکان خوازیاری سپاردنی سەرانی رژێمی ئێران بە دادگای نێونەتەوەیی لاهە بوون.

خانمی ئینگرید بتانکورد پاڵێوراوی سەرۆککۆماری کولومبیا گوتی: دادپەروەری نێونەتەوەیی دەبێ لە ئێران بەرێوەبچێ و داوا لە دادگای نێونەتەوەیی لاهە دەکەین کە ئەو کەسانەی لە ئێران دەستیان لە کوشتاردا بووە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.

ئەو نەیارانەی ویلایەتی فەقیە لە ئێران کە لە دوای ئازادبون لە بەندیخانە توانیویانە لە ئێران هەڵێن، شاهیدی دۆخی خراپ و هەژێنەری نێو بەدیخانەکانی رژێمی ئێرانیان دەدا.

شەونمی مەدەدزادە وتی: من لێرەم بۆ ئەوەی دەنگی خەڵکی ئێران و دەنگی ئەو دایکانە بم کە شاهیدی لەسێدارەدانی جگەرگرشەکانیان لەلایەن رژێمی ئاخوندانەوە بوون.

کەسایەتیە بەشداربووەکانی ئەو کونفرانسە لەسەر پێویستی پێداچوونەوەی ئەمریکا بە سیاسەتەکانی لە بەرامبەر رژێمی ئێران کە بۆتە هۆی تێکدانی رەوشی عێراق و سوریە و یەمەن و وەلاتانی دیکە، تەئکیدیان کردەوە.

هەروەها هەواڵدەری ئەلشەرق ئەلئەوسەت ی میسر و رۆژنامەی ئەلدەستوور نوسیان: لەو کونفرانسەی پاریس دا مریەمی رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی مقاومەتی ئێران لە وتاری خۆیدا گوتی: خەباتی دادخوازی دژ بە رژێمی ئاخوندی لە ئێران لە پێتەخت و تێکرای شارەکان پەرە دەستێنێ و داوای لێپرسینەوەی لە بەرپرسانی رژێمی ئێران بەهۆی تاوانەکانیان کە بەرامبەر بە خەڵکی ئێران دا ئەنجامیان داوە، کرد.

7 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کونفرانسی

کونفرانسی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران