پیاوێک لە مەشهەد هاوسەرەکەی لە پێش چاوی دوو منداڵە تەمەن چوار ساڵ و شەش ساڵەکەی خۆی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشت و وتوویەتی کە لەسەر لێنانی چێشت تووشی ئەم تاوانە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ڕووداوو 24، شەوی شەممە 26ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، پیاوێکی تەمەن 36ساڵ لە مەشهەد، پارێزگای خوراسانی باکور لەنێو ماڵەکەی خۆیان هاوسەرە لاوەکەی خۆی کوشتووە.
ئەم پیاوە بەناوی، (ئەمیر ز)لەدوای کوشتنی هاوسەرەکەی هەتا نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەدیار تەرمی هاوسەرەکەی دانیشتووە و هیچ کەسێکیشی لەسەر ئەم ڕووداوە ئاگادار نەکردووەتەوە.
سەرەڕای ئەم جۆرە نیشانانە، کە بووە هۆی ئەوەی فەرمانی گواستنەوەی تۆمەتبارەکە بۆ پزیشکی دادوەری دەربکرێت، بەڵام خۆی لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئیدیعای کردووە کە بەهۆی چێشت لێنان لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی شەڕ بووە و بە چەقۆ کوشتوویەتی.
هەروەها دوو منداڵ کە قوربانی ئەم توندوتیژییە قێزەونە خێزانییانەن، بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندێکی چارەسەری دەرونی گواستراونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دەروونیدان.
بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمیەکان، بەم حاڵەتەشەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٣ حاڵەتی کوشتنی ژن لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی تۆمار کراوە.