رۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395 دەزگای دادوەری وەلاتی کینیا دوو ترۆریستی رژێمی ئێرانی دادگایی کرد. ئاسوشیتدپرێس لەو بارەوە نوسی: دوو ئێران لە کینیا بە ترۆر تاوانبار کران. ئەو دوو کەسە رۆژی پێنج شەممە تاوانبار کران بە کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئاسانکاری ئەنجامی کردەوەیەکی ترۆریستی.
نەسروڵا ئیبراهیم و عەبدولحەسەن قولی سەفایی رۆژی سێ شەممە لە ماشینێکی دیپلۆماتیکی رژێمی ئێران لە نایروبی دەستگیر کران. ئەو ماشینە تایبەت بە سەفارەتی رژێمی ئێران لە کینیا بوو. ئەوان خەریکی فیلمگرتن لە ئامانجێک بۆ کردەوەی ترۆریستی بوون.
بە پێی راپۆرتی ئاسوشیتدپرێس دادستان گوتی: ئەو دوو کەسە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دوو ئێرانی بەندکراو بە تاوانی ترۆریستی دەگەرانەوە.
ئەحمەد ئەبولفەتحی و مەنسور موسەوی دوو کەس لە بەکرێگیراوانی رژێمن کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە کینیا بە تاوانی ئەنبار کردنی مەوادی تەقەمەنی یە 15 ساڵ زیندان مەحکوم کران.
سێ ساڵ لەوەپێشیش بەرپرسانی کینیایی دوو کەسی دیکەیان گرت کە لە هەوڵدا بوون بە پاسپۆرتی ئیسرائیلی بچنە ئەو وەلاتەوە. ساڵی رابردوویش پۆلیسی کینیا هەواڵی ئاشکرا کردنی تاقمێکی جاسوسی رژێمی ئێرانی راگەیاند.
ساڵی 2015 دوو هاووەڵاتی کینیایی دیانپێدانا کە لەگەڵ دەزگایەکی جاسوسی رژێمی ئێران بۆ دارشتنی هێرش بۆ سەر ئامانجێکی رۆژئاوایی هاوکاریان کردووە. بەپێی وتەی سەرۆکی پۆلیسی کینیا ئەو دوو کەسە دیانانپێدا ناوە کە جاسوسی سپای قودس بوون.
ئاسوشیتدپرێس زیادی کرد: هێزەکانی رژێمی ئێران تۆمەتبارن بە دارشتنی هێرشگەلێک لە سەرانسەری جیهان کە هەڵوەشانەوە بەتایەت لە ئازەربایجان، تایلەند و هیند.
|