پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ نه‌ورۆزی ١۴۰۳ی هه‌تاوی له‌ژێر دروشمی نەورۆز هەوێنی ڕزگاری

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ نه‌ورۆزی ١۴۰۳ی هه‌تاوی له‌ژێر دروشمی نەورۆز هەوێنی ڕزگاری
دەنگی خەباتی کوردستان

جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی کوردستان!
كەس و كاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی!

به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، جێژنی له‌ مێژینه‌ی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ناوچه‌ و هاتنی ساڵی نوێی كوردی ۲۷۲۴ و ساڵی نوێی ۱۴۰۳ هه‌تاوییه‌وه پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایتان لێ ده‌که‌ین. 
له‌م بۆنه‌ گرنگه و مێژوویه‌دا، سڵاو ده‌نیڕین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێبازی پاک و بێ گه‌ردی سازمانی خه‌بات و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان، کە له‌ پێناو ئازادی و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌یان شەهید کران و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌یان بین و له‌و پێناوه‌دا خه‌بات و به‌رخۆدانی خۆمان درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین. 
سڵاو ده‌نێرین بۆ زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و خانەوادە سه‌ربه‌رزه‌کانیان، بۆ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران که‌ سه‌ره‌ڕای ڕێگری و دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ڕژیم له‌ ڕۆژانی كۆتایی مانگی ڕەشەمە، بە ڕێوڕه‌سمی جیاجیا نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه‌ سووری،یان جێژن گرت. جەماوەری كوردستان له‌ هه‌موو شار و شارۆچکه‌ و ناوچه‌ جیاجیاکان دا، به‌شێوه‌ی جیاواز و سه‌رنج ڕاکێش پێشوازیان له‌‌ نه‌ورۆز و ساڵی نوێ کرد و به‌مه‌ش لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەیان لە مێژووی خەبات و ڕاپەڕین و بەرەنگاریان لە بەرانبەر ئەم سیستمە ئازادیکوژەدا هەڵدایەوە.
بە هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ، گەلی كورد و گەلانی دیكەی ئێران قۆناغێکی نوێ له‌خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری له‌ دژی زوڵم و زۆرداری و جینایه‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م ڕژیمه‌ دژ بە ئازادیە، که‌ زیاتر له‌  ۴۵ ساڵه‌ بە به‌رده‌وامی ستەم دەكات‌،دەست پێدەكەن. 
بێگومان بە یەكگرتوویی و هاودەنگی نێوان چین و توێژەكانی خەڵكی ئێران و بەرز ڕاگرتنی جێژنی نەورۆز، دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە ئێران ترسیان لە كۆتایی خۆیان و دەسەڵاتەكەیان کە تەنیا بە زۆر و سەرکوت ڕایان گرتوە و لە ڕووخان دایە، لێ‌ نیشتوه‌. 
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، هه‌ر وه‌ک له‌ په‌یامی بانگه‌وازه‌‌که‌یدا ڕایگه‌یاند، داوای له‌‌ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان كردوە که‌ به‌ جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕییه‌وه‌ به‌شداری له‌ مه‌راسیمه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ "نه‌ورۆزی ڕزگاری" دا بكەن و یادی شه‌هیدانی رێگەی ئازادی و ڕزگاری نیشتمانی داگیرکراو بكه‌ن، جارێكی دیكە داوا لە هاونیشتمانیانی هێژا دەكات نەورۆز و ساڵی نوێی بەرز ڕابگرن و بیكەنە "هەوێنی ڕزگاریی".
جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر له‌م بۆنه‌ گرنگه‌دا سپاس و پیرۆزبایی له‌ خەڵکی ئازادیخوزاو بەهەڵوێست لە ئێران و کوردستان بکه‌ین و بە بەرزو چارەنووس سازی بزانین، که‌ پاش شکست و کۆتایی پێی هێنانی دەسەڵاتی پاشایەتی پەهلەوی، هه‌ر لە ڕۆژانی سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی ڕژیمی ئاخوندەكان، ماندوو نەناسانە، بەردەوام بوون لە شۆڕش و تێكۆشان لە پێناو ئازادی و دیموكڕاسی و هەر لەو سۆنگەوە، وە بە ناسینی ناوەرۆكی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە، شانۆگەریەکانی بە ناو هەڵبژاردنی ئاخوندەكانیان بایکۆت کردو دەنگیان بە ناڕەوایی و نامەشروع بوونی ئەو دەسەڵاتە دا و شانازیەکی دیکەیان لە مێژووی خەبات و بەرخۆدان دژ بە داگیرکەرو ستەمگەران تۆمار کرد. جەماوەری ستەملێكراوی كوردستان جارێكی دیكەو لە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ بە بایكوت كردنی شانۆكاریەكانی مەجلیسی شۆڕاو مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەریی، بە ڕەد كردنەوەی سیاسەتی جیاوازای دانان، ئەو پلانه‌ قێزونه‌ی دژمنیان پوچه‌ڵکرده‌وه‌ که‌ ده‌یەویست خۆی وەکوو دەسەڵاتێکی ڕەواو بەهێز نیشان بدات. بە تایبەت بایکۆتی ئه‌مجاره‌ی شانۆگەریەكانی ڕژیم لە هەر دوو حاستی نێوخۆیی و دەرەکیدا دەستەوەستانی و بێ توانایی ده‌سه‌لاتی له‌رزۆکی ئه‌م ڕژیمه‌‌‌تان ده‌رخست. 

جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕی کوردستان!

 بۆ ئێمه‌ی کورد، نه‌ورۆز جیاواز له‌وه‌ی که‌ یادی ساڵی نوێ و وەرزی ژیانەوەی سروشته‌، له‌هه‌مان کات دا سەرهەڵدانی گڕوتینێکی نوێ یە بۆ خه‌بات کردن دژی زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌و بەردەوام بوونی کاروانی کوردایه‌تی و به‌هێزکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان. 
نەورۆز گڕوتینێكی نوێی لە خەبات كردنمان دژ بەو ڕژیمه‌ پێدەدات، كە له‌ هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژه‌ ئینسانی ده‌ستی نه‌پاراستوه‌و بە گرتن و بێسه‌روشوێنکردن و له‌سێداره‌دانی لاوه‌‌کانمان و کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران و بێ به‌شکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ هه‌ژارکردن و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سا‌مانی کوردستان و قەدەغەکردنی خوێندن لە منداڵان و لاوان و تازە لاوان بە زمانی کوردی و ڕه‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ مافێکی نه‌ته‌وه‌یمان و زوڵم بۆ سه‌ر ئافره‌تان و پیشێلکردنی مافه‌کانیان، زوڵم له‌ کرێکاران و جوتیاران و ...

هتد به‌شێکن له‌ کارنامه‌ی رەشی به‌رده‌وامی دوژمنکارانه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌ جینایەتکارە به‌رانبه‌ر به‌ گه‌‌‌له‌‌که‌مان و گەلانی دیکەی ئێران. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مساڵ به‌یه‌کگرتووی و یه‌کڕیزی زیاتر هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌و ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌ داگیرکه‌ر و دیکتاتۆره‌ بهاوێژین که‌ بۆته‌ هۆی سه‌رجه‌م سه‌ختی و نه‌هامه‌تیه‌کانمان.

بەهیوای نەورۆزێکی پڕ لە خێر و خۆشی و هاتنی ساڵێکی پڕدەسکەوت بۆ خەڵکی ئازادیخوزاو بەهەڵوێست لە ئێران و کوردستان وەدی بێت. 

پیرۆز بێت جێژنی نەورۆز هەوێنی ڕزگاری 
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 
کومیته‌ی ناوه‌ندی
۲۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ی هەتاوی

8 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ نه‌ورۆزی ١۴۰۳ی هه‌تاوی له‌ژێر دروشمی نەورۆز هەوێنی ڕزگاری

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ نه‌ورۆزی ١۴۰۳ی هه‌تاوی له‌ژێر دروشمی نەورۆز هەوێنی ڕزگاری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران