چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی  ٢٧٢٤ كوردیی و ١٤٠٣ كۆچی خۆری

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی  ٢٧٢٤ كوردیی و ١٤٠٣ كۆچی خۆری
دەنگی خەباتی کوردستان

هاونیشتمانیانی كوردستان!
گەلانی خەباتكاری ئێران!
نەورۆز "هەوێنی ڕزگاریی" جێژنی نەتەوەیی كوردو گەلانی ئێران و ساڵی نوێی  لە هاونیشتمانیانی كوردستان و خەڵكی ئێران،كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە قارەمانەكانی سازمانی خەبات لە ناوخۆی كوردستانی ئێران،كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە تێكۆشەری ئاشكرای سازمانی خەبات و خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پیرۆز بێ.
جێگەی دڵخۆشیە كە هاونیشتمانیانی خۆراگری كوردستان لە ڕۆژەكانی كۆتایی مانگی ڕشەمە، بە سازدانی كەرنەفاڵی جیاجیا لە شارو دێ‌ كانی كوردستان، بە جۆش خرۆشی كەم وێنە بەرەو پیری نەورۆز چوون.
پێشوازی كەم وێنەی جەماوەری كوردستان لە جێژنی نەورۆزو ساڵی نوێی، پەیامی بەردەوام بوونیانە لە  خەبات و بەرخودانی شێلگیرانە دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و سەلماندنی ئەو ڕاستیەی كە خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی و گەیشتن بە ئازادیی،لە شكەنجە،ئیعدام و هەڕەشە ناترسن. جەماوەری قارەمانی كوردستان جارێكی دیكە لە گەڵ  شەهیدان لە گەڵ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان پەیمانیان نۆێ‌ كردەوە كە بەردەوام دەبن لە خەباتی ڕزگاریخوزایی و ئازادیخوازیی و خەبات دژی ڕژیمی گەندەڵ و تاوانكارو دیكتاتۆری ئاخوندیی.

هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
لە ساڵی ڕابردوودا گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كورد بە درێژەدان بەتێكۆشان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی و بەردەوام بوونیان لە شۆرشی ژیناو گیان فیدایی و نەسرەوتن ڕێگای ڕزگاری و ئازادی یان بە ئاوەدان هێشتەوەو ڕەوا بوونی شۆرشی مافخوازانە ڕەوتی روخانخوزای و نەهێشتنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیان بەهێزوكاریگەرتر كرد.
ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتەكەیان،دەستیان دایە توندترین و بێ‌ بەزییانەترین شێوەكانی،سەركوت،شكەنجەو ئیعدامی تێكۆشەران و پەرە پێدانی ماشینی ترۆر لە ناوخۆی ئێران و لە ووڵاتانی ناوچەكەداو بە تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان وموشەك باران كردنی خەڵكی بێ‌ تاوان و شەهید كردنی دەیان كەس، بەڵام نەیانتوانی  بەردەوام بوونی جەماوەری ئازادیخوزای ئێران و كوردستان لە شۆرشی هەمەلایەن، كۆتایی پێ بێنن. گەلانی ئێران لە گەڵ  بە بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئاخوندەكان و مەجلیسی خوبرەگان، باسی ووت وێژ و دانوستان لە گەل دەسەڵاتی ئاخوندی و هەروەها بە ڕەد كردنەوەی كوڕی شا، (دروشمی نە شا نە ئاخوندی جینایەتكار)  دوو بژاردە سەقەت و زیانبارەیان بە نەشیاو دژ بە قازانج و بەرژەوندیەكانی گەلانی ئێران ناساند و جارێكی دیكە نامەشروع بوونی دەسەڵاتی ئاخوندی و ڕەد كردنەوەی هەر ڕەوتێكی دیكتاتۆری دیكەیان دووپات كردەوە.
 هاوكات لە گەڵ سەركوت و جینایەتی ئاخوندەكان بەرانبەر بە جەماوەری ئێران، پەرەسەندنی فەسادی دەسەڵاتداران و دزینی سەرمایەی نەتەوەیی لە پەرەسەندن دایە، لە كاتێكدا كە گەلانی ئێران قورس ترین و سەخت ترین ساتەكانی ژیانیان تێ‌ دەپەڕێنن. بە هۆی سیاسەتی دژمنانەو نەزانانەی ئاخوندەكان لە ساڵی ڕابردوودا، بێكاری لاوان،هەڵاوسانی ئابوریی،بەرەوسەر چوونی نرخی دەرمان وپێویستیە پزشكیەكان، بە ڕادەیەكە،زۆربەی خەڵك پوڵی بۆ دابین كردنی پوڵ بۆ خواردن و بۆ نەورۆز و بۆنەكانی دیكەی نیە. ئەو هەلومەرجە حەستەمەی خەڵكی ئێران تووشی هاتوە  بۆتە هۆی ئەوە كە ڕۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی خەڵكی برسی زیاتر بێت، تەنانەت ڕۆژنامەو ڕاگەێنە حكومەتیەكان ئاماژەی پێی دەكەن. ڕۆژنامەی حكومەتی (ئاڕمان) لە ژمارەی ڕۆژی یەكەمی ڕەشەمە دا،سەبارەت بە نەبوونیی و بێ‌ بازاڕی، نووسیویە،ئەو هەلومەرجە بۆتە هۆی ئەوە، خەڵك هەست بە هیچ خۆشی نەكات و تەنیا لە بیری ئەوەدا بێ‌ هەوڵ بۆ پەیدا كردنی خواردن و پێداویستیەكانی ڕۆژانەی  بدات. ناوەندی لێكۆڵینەوەی مەجلیسی ڕژیم لە مانگەكانی ڕابردودا ڕایگەیاند زۆر كەس  بە تایبەت كرێچیەكان كەمترین كالۆری و وزەو هێز، بۆ مانەوە لە ژیاندا پێدەگات.
بەو هەلومەرجە خرراپ و نالەبارە ئابوریەی كە دەسەڵاتداران تووش خەڵكی ئێران یان كردوە،هاوكات دزیی و تاڵان كردنی سەرمایەی گشتیی لە لایەن ئاخوندەكان بۆتە دیاردەیەكی هەمیشەیی كە نوێی ترین دزیی و تاڵان كردنی سەرمایەی گشتی لە لایەن ئاخوند كازم سدیقی پێش نوێژی هەینی ڕژیم لە تاران و كوڕەكانی ڕویداوە كە ئەویش داگیر كردنی باخێكی 1000 ملیارد تمەنی بووە.هەروەها بە پێ‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شەفافیەتی نیونەتەوەیی ڕایگەیاندوە لە ساڵی 2023 ئێران لە نێووان 180 ووڵاتدا، لە ڕیزبەندی 147 مین ووڵاتە بە لایەنی فەسادو گەندەڵی لە ڕیزی وولاتانی ئۆگانداو ئەفغانستان دایە. 

هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەباتكارانی ڕێگەی ئازادیی!

Afsaneh Rahimi, [01/01/1403 11:00]
ڕۆڵەكانتان لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات بە پێبەند بوونیان لە سەر فەلسەفەی  خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی، ئەو فەلسەفە نەتەوەیی و نیشتمانیەی تێدەكۆشی بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و هەوڵ بۆ نەهێشتنی ناكۆكی و كێشە لە نێوان پیكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردەواریی دەدا. ئەو ڕێباز و باوەڕەی هەوڵ بۆ دروست بوونی ڕۆحیەی هاوكاری و یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی هەموو بیروباوەڕەكان لە پێناو كوردستانێكی ئازاد و ئاوەدان و لە پێناو گەیشتنی گەلی كورد بە مافەكانی و كوردستانی بووندا و هیچ چین و دەستەیەك بە بیانوی باوەڕ، ڕەگەز، ئایین، پەراوێز نەخرێ‌ و ڕێگە بگرین لە بەرنامەو سیاسەتە هەڵەكانی سەرەتای جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان كە كۆمەڵگەی كوردستان یان دابەش كرد و ناكۆكی و ناتەباییان لە ناو خەڵكدا پەرە پێدا.
 كوردستان نیشتمانی تێكڕای دانیشتوانیەتی بە تێكڕای بیرو باوەڕەكانیەوەو دەبێ‌ هوڵی كاریگەر بدرێ‌ تا هیچ لایەن و هیچ دەسەڵاتێك نەتوانێ‌ بە بیانووی بوونی باوەڕێكی دیاری كراو، ناكۆكی و ناتەبایی دروست بكات و بەشێك لە كوردستانیان بۆ ئامانج و  بیروباوڕی دەستەیی و گروپی بەكاربێنێ‌.
بێگومان زامن بۆ سەركەوتنی فەلسەفەو بیری نەتەوەیی و نیشتمانی ڕیشەدارو بێ‌ خەوش كە هەمووان هان دەدات لە خزمەت كوردستان و ویستە  نەتەوەییەكاندا بن،خودی چین و توێژەكانی جەماوەری كوردستانن. ئاشكرایە بە جێگیر كردنی خەتی نیشتمانی و نەتەوەیی ڕێگە دەگیرێ‌ لە بە فیڕۆدانی هێزو توانای كوردستانیان و هەروەها ڕێگە دەگیرێ‌ لە پیلانگێڕی دژمنانی كورد.
جەماوەری دڵسۆزی كوردستان!
هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات!
لەم بۆنە پیرۆزەدا  هاوخەمی و پەژارەم بۆ كەس و كاری شەهیدانی شۆرشی ژیناو شۆِڕشی ئازادیخوازی لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی  پێشكەش دەكەم.
 سپاس و قەدرزانیم پێشكەش بە جەماوەری شارو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان كە هەمیشە پێشڕەو ئازاو نەبەز بوون و بە شێوەیەكی سەردەمیانەو بە بێ‌ ترس لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی لە پێناو هاتنە دیی ئامانجە ڕەواكانیان تێكۆشاون و گیان بازیان كردوە.
 بەم بۆنە پیرۆزەوە داوا لە سازمان و حیزبە كوردستانیەكان دەكەم لە پێناو ئامانجەكانی خەڵكی كوردستان و بۆ بەهێز كردنی خەبات دژ بە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیی، ڕەوتی هاوكاریی و یەك دەنگی پەرە پێی بدەین و پێشنهاد دەكەم ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاری لە نێوان هێزەكانی كوردستانی ئێران پێك بهێنین كە ئەو ئەنجومەنە بتوانێ‌ هێزە سیاسیەكانی كوردستان لە خۆیدا كۆبكاتەوە تا بۆ پرسە گرینگ و حەستەمەكان پێكەوە ڕاوێژ بكەن و بڕیاڕی پێویست یان لە بارەوە بدرێ.
سازمانی خەبات لە ساڵی نوێ 1403 دا بەردەوام دەبێ‌ لە تێكۆششانی شێلگیرانەو هاوكاری و یەكدەنگی لە گەڵ هێزە تێكۆشەرە كوردستانی یەكان و هەروەها بە بەردەوام بوونی هاوپمانی لە گەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و سوور بوونی لە سەر تێكۆشانی شۆرشگێرانە بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و دامەزرانی دەسەڵاتی دیموكڕاتێك لە ئێران دا كە سەقامگیری و ئاوەدانی و مافەكانی گەلانی ئێران و گەلی كورد دابین بكات پێداگری دەكات. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
نەورۆزی 1403 ی كۆچی خۆری

7 مانگ و 9 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی  ٢٧٢٤ كوردیی و ١٤٠٣ كۆچی خۆری

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی  ٢٧٢٤ كوردیی و ١٤٠٣ كۆچی خۆری

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران