یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و چەند پارتی مەسیحی و تورکمانی لە کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و چەند پارتی مەسیحی و تورکمانی لە کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکەن.
دەنگی خەبات ی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا کە ڕۆژی ۱۸ی مارس ۲۰۲۴، بەرانبەر بە۲۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲ بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی پارلەمانی کوردستانی عێراقی بە "ناشەرعی" و "پێچەوانەی یاسای دەستوری" ناوبرد. هەروەها لایەنە مەسیحی و تورکمانییەکان هەڵبژاردنەکەیان بە نایاسایی زانیوە و وتویانە بەشداری نابن. ئەم بڕیارەی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە درا کە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری لابردنی پشکی کەمینەکانی لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەرکرد.

 لە ٢٢ی فوریە،ئەم دادگایە ڕایگەیاند کە ئەو ١١ کورسیەی کە بۆ کەمینەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە "نادەستوورییە". پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشتر ژمارەی کورسییەکانی لە ۱۰۰ کورسییەوە بۆ ۱۱۱ کورسی زیاد کردبوو و ۱۱ کورسی بۆ کەمینەکان تەرخان کردبوو.

بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن هاوکاتە لەگەڵ پاڵپشتی حزب و لایەنە مەسیحی و تورکمانی هەرێم بووە.

بەیاننامەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بە "پێشێلکارییەکی ڕوون و مەترسیداری "دەستور"، هەوڵێک بۆ "گەڕانەوەی عێراق بۆ سیستمێکی نایاسایی" و کارەکانی دادگا لە دەرکردنی "حوکمی نایاسایی" بەرانبەر هەرێمی کوردستان زانی. پارتی دیموکڕات ڕایگەیاندوە هەمیشە لایەنگری پرەنسیپ و پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بووە، کە تێیدا نوێنەرایەتی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان مسۆگەر بکرێت.

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بە چەند خاڵێکی دەستوور کراوە کە لە ساڵی ۲۰۰۵ لە عێراق پەسەند کراون و باس لەوە دەکەن کە بەپێی یاسای ڕێکەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق حوکمڕانی بەشێوەی فیدراڵی دەبێت، لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی ناکۆکی یان هەر حاڵەتێکدا کە یاسای دەسەڵات بە ڕوونی دیار نەبێ، یاسا ناوچەییەکان ئەولەویەت دەدەن بە حکومەتی فیدراڵی.

لەم بەیاننامەیەدا هاتوە: "پێمانوایە لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەماندایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ملکەچی جێبەجێکردنی حوکمێکی نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو نەبێت لەدەرەوەی ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان. 

بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردانەوەی گروپە سیاسییە جیاوازەکان و دامەزراوە خارجیەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەیان هیوایان خواستوە قەیرانی سیاسی دروست نەبێ.

خەمیس خەنجەر، سیاسەتمەداری سوننە و بەرپرسی هاوپەیمانی ئەلسیادە وریایی دەدات لەوەی بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن و ئەگەری کشانەوەی ئەم حزبە لە پرۆسەی سیاسی عێراق "دەتوانێت داهاتووی عێراق بخاتە مەترسییەوە".

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ۱۹ مارس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، خەنجەر نووسیویەتی: گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەکان تاکە ڕێگەی ئیدەئالە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.

ئیلینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، "نیگەرانم" لە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و داوای لە حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد "دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف و باوەڕپێکراو بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو نووسیویەتی: پێویستە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆڵیان هەبێت لە دیاریکردنی چارەنووسی داهاتوویان".

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ، ڕژیمی ئێران، کە ڕاستەوخۆ دەستی لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا هەیە و هەوڵی لاوازکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات و لەم ڕووەوە بە پەرەپێدانی پڕوپاگەندەی ناڕاست و بە کردەوەی ترۆریستی و هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم دژمنی خەڵک و ئاسایش و هێمنی هەرێمی کوردستانەو بەو سیاسەتانەی گرتۆیەتە بەر دژایەتی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکی کوردستان و حکومەتی کوردستان ئاشکرا کردوە.

8 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و چەند پارتی مەسیحی و تورکمانی لە کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و چەند پارتی مەسیحی و تورکمانی لە کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناکەن.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران