یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید ئەبوبەكر كەریمی

یادی سەروەری گەل شەهید ئەبوبەكر كەریمی
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەری گەل شەهید ئەبوبەكر كەریمی

نووسینی سیامەند

مرۆف هەر چۆن بژی و هەرچەند بژی، بەڵام لە ئاكامدا كۆچی دوایی دەكاو كۆتایی بە ژیانی دێت. مەرگ ڕاستیەكی حاشاهەڵنەگرەو هیچ زیندەوارێك ناتوانێ‌ تا سەردرێژە بە ژیان بدا. بەڵام كاتێ مەرگ حەقەو كەس ناتوانێ‌ لێ‌ دەربازبێ‌، ئەو ڕاستیەش هەیە كە جۆری مەرگەكان وبە جێ‌ هێشتنی ئەم جیهانە جیاوازیان هەیە. مەرگی كەسانێك كە لە ماوەی تەمەن و ژیانیاندا بێجگە لە نەگەبەتی،خراپەكاری و زیان بۆ خۆیان و دەوروبەریان هیچ چاكەێكیان نەبوەو لە ماوەی تەمەنیان مۆتەكەو بەدی عەشرەت و بەدی كۆمەڵگە بوون، لە بەرانبەر ئەو مرۆفانەی كە ژیانیان بۆ خزمەتی گەل و لە پێناو نیشتمان بووە، گەلێك جیاوازی هەیە.

 ناڕەواییەكی گەورەیە،مەرگی كەسانی هیچ لە دەست نەهاتووی مەڵۆزم و سەرباری خەڵك هاوتەریبی مەرگی تێكۆشەران و غەمخۆران و خزمەتكاری خەڵك بكرێ‌. مەرگی دوكتورێكی خزمەتكاری گەل، پەرەستارێكی غەمخۆری نەخۆشەكان، و هەروەها هەر هاونیشتمانێكی دڵسۆزی نەتەوەو نیشتمان،كە ژیان و سەرمایەی لە پێناو بەختەوەری گەل و نیشتمان تەرخان دەكا بە مەرگی كەسانی هیچ لە دەست نەهاتووی بەدفەساڵی سەرباری خەڵك بە رانبەر بكرێ‌.

بەڵێ‌ لە گەڵ ئەوەی كە چەندە ناڕەوایە مەرگی كەسانێك كە بەدی عەشرەت و بەدی كۆمەڵگەن لەگەڵ كەسانی دڵسۆزو غەمخۆری گەل و نیشتمان بەرانبەر بكرێ‌، بێگومان هەزاران جار ناڕەواترە كە شەهادەت و گیانبازی ڕۆڵە تێكۆشەرو فیداكارەكانی نیشتمان، بەراورد بكرێ‌ لە گەڵ مەرگی ئەو كەسانەی كە تەنیا بە شۆێن ژیانی ئاسودەو خۆشگوزەرانی و سەرمایە زیادكردنن.ئەو قارەمانانەی كە لە بەرانبەر ستەمگەران و داگیركەرانی نیشتمان وێستانەوەو لە هەموو سەنگەرەكاندا نەبەزین و چۆكیان بۆ دوژمن دانەداوەو  بە قارەمانیەكانیان ستەمگەرانیان داماو ڕەزیل و زەلیل كرد، سۆما بیلبیلەی چاوی دانیشتوانی نیشتمانن.

یەكێك لەو قارەمانان و شێری بێشانەی نیشتمان كە گیانی بۆ گەل و نیشتمان بەخشی، شەهید كاك ئەبوبەكر كەریمی ناسراو بە ئەبوبەكری مام  ڕەحمانە.كاك ئەبوبەكر لە ساڵی 1347 كۆچی خۆری لە دێ‌ پەرەشە لە ناوچەی بانە چاوی بە ژیانی پڕلە مەینەتی و ئازار هەڵێنا. شەهید ئەبوبەكر،ژیانی منداڵی لە دێ‌ پەڕەشە تێ‌ پەڕاندا و لە قوتابخانەی (مەدرەسە)دێ‌ پەڕەشە خۆێندنی سەرەتایی تەواو كرد و بۆ درێژەدان بەخۆێندن نێردرایە شاری بانەو دوو ساڵ لە قوتابخانەی راهنمایی خۆێندی.بە هۆی ئەوەی باوك و خانەوادەی وەك هەزاران هاونیشتمانی كورد لە بەر زوڵم و ستەمی ڕژیمی خومەینی ناچار بوون دەست لە ژیانی ئاسایی هەڵگرن و چەكی شەرەف و مقاومەت لە شان بكەن و روبەروەی هێزی داگیركەرو پاسدارە چەقۆكێشەكانی حكومەتی ئاخوندی ببنەوە، شەهید ئەبوبەكر لە گەڵ باوكی و چەندین كەس لە ئەندامانی خانەوادەكەی و خزم و كەس وكاری چەكی پێشمەرگایەتی یان لەڕیزەكانی سازمانی خەبات لە شان كرد. كاك ئەبوبەكر پێشمەرگەێكی چاونەترس ودڵسۆز بوو،وە لە هیچ قارەمانەتیەك لە پێناو پارێزگاری لە گەل و نیشتمان و پارێزگاری لە سازمانی خەبات سڵی نەدەكرد. لە زۆربەی جەنگە قارەمانانەو كەم وێنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سازمانی خەبات، بەشداری قارەمانانەی هەبوو.لێهاتوویی و ئازایەتی شەهید ئەبوبەكر لە گرتنی پایگای گەورەی گوندی شۆێ‌،پایگای دێی ماماڵ، شەڕی قارەمانانەی قەبەغڵوی سەقز،گرتنی پایگای گەورەی یاكوبا، شەڕی گەورەی مەردەكان لە هەژدەدۆڵان و لە دەیان قارەمانی بۆ پارێزگاری كردن لەسازمانی خەبات لە بەرانبەر چاونۆك و ناحەزاندا دەوری بەرچاوی گێڕا. تێكۆشان وماندووبونی كاك ئەبوبەكر تا ساڵی 1366 كۆچی خۆری لە ریزە ئاشكراكانی سازمان بەردەوام بوو،و دوایی بە بڕیاری سازمان گەرایەوە ناوخۆی كوردستان و ئەمجار لە كاری تەشكیلاتی چالاكانە بەشداری كردو توانی ئەركی سازمانی بەڕێوەبەرێ‌.

بە داخەوە كاك ئەبوبەكر لە ساڵی 1371 لە لایەن خۆفرۆشێك بە ناوی ڕەشید چاویانی كە بە ناوی كاركردن لە شانەی تەشكیلاتی شەهید ئەبوبەكردا كاری دەكرد ئاشكرا دەكرێ‌ و لەلایەن ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات دەگیرێ‌ و لەدوای چەند مانگ شكەنجەدان و هەوڵی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕ بە شەهید ئەبوبەكر، شەهیدی قارەمان و نەبەزی سازمان شەهید محەممەد نانەوا كە ئامۆزای شەهید ئەبوبەكر بوو، ناچار بكەن  بابەشێخ حوسەینی ترۆر بكات، بەڵام شەهیدی قارەمان كاك ئەبوبەكر كەریمی و هەروەها شەهیدی فەرماندەو قارەمان شەهید محەممەد نانەوا بە سەختی وەلامی ڕژیم دەدەنەوەو بە قارەمانەتی و ئیمانیان بە ڕێبازی كوردایەتی و سازمانی خەبات لووتی دوژمن دەشكێنن و هەڕەشەی ترۆرو مەرگ نایانترسێنێ‌ و مەردانەو كوردانە لە بەرانبەر دوژمندا خۆڕاگری دەكەن. بە داخەوە لە دوای چەندین مانگ شكەنجەی بێ‌ بەزییانەی دوژمن و جەللادەكانی ئیتلاعات لە ڕۆژی 1ی خاكەلێوەی 1372 بە هۆی شكەنجەی قورس و بێ‌ بەزییانەی جەللادەكانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید دەكرێ‌ و گیانی بەرزی فیدای گەل و نیشتمان كردو رۆحی بەرزی تێكەڵ بە ڕۆحی شەهیدانی سوور خەڵاتی سازمانی خەبات و شەهیداەكان خزمی لە سازمانی خەبات، شەهیدی قارەمان شەهید تەها سوور, شەهید محەممەد نانەوا، شەهید عەبدوڵانانەوا، شەهید مام ئەحمەد ڕەسوڵی، شەهید ناسر نانەوا،شەهید كاوە نانەواتێكەڵ بوو.

لە یادی شەهادەتی كاك ئەبوبەكر كەریمی قارەمانی مەیدانی جەنگ و نەبەردیی و قارەمانی نەبەزو چاونەترسی  رۆژان و ساتەكانی شكەنجەو زیندانەكانی ڕژیمی ملهوری ئاخوندی، هەزراران درود دەنێرین بۆ ڕۆحی پاك و بەرزی و بەڵێن بەشەهید ئەبوبەكر و تێكڕای شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات دەدەین درێژە پێدەری ڕێگای سەربەرزانەو شكۆداریان بین.

8 مانگ و 17 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید ئەبوبەكر كەریمی

یادی سەروەری گەل شەهید ئەبوبەكر كەریمی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران