ڕۆژی هەینی ۳ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، چین و ڕوسیە کە دوو ئەندامی دائیمی شورای ئەمنیەتن، گەڵاڵەی پێشنیاری ئامریکا بۆ ئاگربڕ لە کەرتی غەزەیان ڤێتۆ کرد.
ئێمانۆئل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسە پاش ئەم ڤێتۆیە، کە داواکاری ڕاگرتنی خەیرای شەڕ لە کەرتی غەزە بوو، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گەڵاڵەی ئامریکا دەربڕی. مەکرۆن لە دانوستانەکانی یەکیەتی ئۆروپا لە بروکسێل پێداگری لەوە کرد کە دەبێ لە بە خەیرایی ئاگربڕ بکرێت و یارمەتیە مرۆڤ دۆستانەکان بە خەڵکی غەزە بگات. ناوبراو هەروەها وتی لەگەڵ هاوبەشە ئامریکایی، ئۆروپایی و عەرەبەکانیان، لەم بوارەدا هەوڵی خۆیان ئەدەن کە ڕێکەوتنێک بۆ ئاشتی لایەنەکان بەدەست بێنن.