ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چالاکوانێکی خەڵکی سنه به ناوی "پووریا سەعیدی" بەهۆی ئەگەری بەشداریکردنی له ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شارۆچکەی حەسەن ئاوای سنە، بانگهێشتی ئیتڵاعاتی ڕژیم لە ئەو شاره کراوە.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکوانە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوه، ئازاد کراوە و پێیان راگەیاندووە کە دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا جارێکی تر سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکاتەوە.
هەروەها بەڵێننامەی نووسراوەیان بە ناوبراو واژوو کردووە که له هیچ ڕێوڕەسمێکی نەورۆز بەشداری نەکات.