رۆژی هەینی 12ی سەرماوەزی 1395 کۆشکی سپی
رایگەیاند باراک ئوباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بریارنامەی پەسەندکراوی کۆنگرە بۆ نوێکردنەوەی ئابڵوقەکانی رژێمی ئێران تەئید دەکا.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی وتی: باراک ئوباما نوێکردنەوەی قانوونی ئابڵوقەکان ویتۆ ناکا. رۆژی پێنج شەممە سەنای ئەمریکا بە کۆی دەنگ نوێکردنەوەی قانوونی 10 ساڵەی ئابڵوقەکانی رژێمی ئێرانی پەسەند کرد.
ویتۆی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاتیچک کاریگەری هەیە کە بڕیارە پەسەندکراوەکە بە کەمتر لە دوو لە سەر سێ دەنگەکان پەسەندکرابێ.