ڕۆژی سێشەممە 7ی خاکەلیوە ڕۆژنامەی تجارت نیوزی ڕژیم نووسیبووی کە هەژاری و فشاری ئابوری ڕژیم وای کردووە کە نەک تەنیا دەیە شەستیەکان، بەڵکو دەیەی هەشتاکانیش موزایەدەی پارچەیەک لە جەستەیان بکەن و دەنگۆی ئەوە هەیە کە گورچیلەکانیان بە نرخی 300 بۆ 600 ملیۆن تمەن فرۆشتووە.
تجارەت نیوز زیادی کرد، بازاڕی ڕەشی فرۆشی ئەندامەکانی جەستەی لەنێوان دەیە هەشتاکانیش بەڕێیەو وەک دیاردەیەک بەڕێوه دەچێ. نەوەیەک کە هیچ ئومێدێکی بە بازاڕی کار نەماوە و نە هیچ دڵخۆشیەکیان بە خوێندن ماوە. ئێستا لە ڕیکلامەکاندا بەدوای کڕیاردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پارچەیەک لە جەستەیان بفرۆشن!