مەولوی محەممەد تەیب لە ستۆرێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە بڵاویکردووەتەوە، بۆ دامەزراوە سەرکووتگەرەکان نووسیویەتی: "چۆن و بە چ فەرمانێک داوامان لێدەکەین کە ڕێگری لە میوانەکان بکەین و نەهێڵین بچنە ناو مزگەوتی مەکی؟". و ئەم کارەی بە "دژی شەریعەت و فێرکارییە ئاینییەکان" ناوبرد.
کەناڵی تێلێگرامی "حاڵوەش" ، لە ٧ی خاکەلێوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە "ژمارەیەکی زۆری میوانانی نەورۆز لە ناوچە جیاجیاکانی دیکەی وڵاتەوە" سەردانی مزگەوتی مەکی دەکەن و دەیانهەوێ چاویان بە مەولوی عەبدولحەمید بکەوێت، ناوبراو ووتی، "مۆرە لیباس شەخسیەکانی ڕژیم بە ماتۆڕوە هەوڵی دزینی مۆبایلی میوانەکانیان داوە".
لە سەرەتای ساڵی نوێوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و میوانانی نەورۆزی بۆ سەردانکردنی مزگەوتی مەکی و سەردانی مەولوی عەبدولحەمید، چوونەتە مزگەوتی مەکی لە زاهیدان. هەروەها خانەوادەی قوربانیانی هەینی خوێناوی زاهدان و خاش، ڕۆژی سێشەممە حەوتەمی خاکەلێوە، لەگەڵ بەرنوێژی هەینی زاهیدان لە مزگەوتی مەکی کۆبوونەتەوە