پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی
دەنگی خەباتی کوردستان

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!
١٠ی خاکەلێوە، رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان وسەدری قازی و حەمە حوسێـن خانی سەیفی قازییە، که‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دژمنکار و دیکتاتۆری حه‌مه‌ڕه‌زا شا، ده‌ستووری گرتن و ئێعدامی قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێیانی درا و لە دادگاییەکی ڕواڵەتی له‌ ١٠ی خاکه‌ لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی له‌ مه‌یدانی چوارچرای مهاباد له‌ سێداره‌ دران. بەوجۆرە رێژیمی حەمەرەزاشا، دوای ئەوەی کە لەئاکامی گەلەکۆمەکیەکی نێونەتەوەیی دا، توانیبووی کۆماری کوردستان لەنێوببا، بەمەبەستی سەرکوتکردنی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان، شەپۆلێکی بەرینی ئیعدام و کوشتن و گرتن و ڕاونان و زەبروزەنگی لە کوردستاندا دەست پێکرد و چەند ڕۆژ دواتریش ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەرانی سوپای میللی کوردستان و کاربەدەستانی دیکەی حکومەتی کۆماری کوردستان لە ناوچەکانی سەقز و بۆکان لەسێدارە دران.
له‌مێژووی خه‌‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان دا، ڕۆژی١٠ی خاکه‌لێوه‌، ڕۆژێکی خه‌مناک و بیره‌وه‌ریه‌کی تاڵ و دڵ به‌ژان و ئازاره‌، به‌ڵام له‌‌هه‌مان کات دا و له‌ بیره‌وه‌ری ئه‌و یاده‌ دڵته‌زێنه‌دا، خه‌باتکارانی ڕێگه‌ی ئازادی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانج و خه‌باتی پێشه‌وای نه‌مر بۆ درێژه‌دانی ڕێگه‌ی ئازادی و به‌ئامانج گه‌یشتنی گه‌له‌که‌مان به‌ئازادی  نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک ڕۆژی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پلانی دژمنانی گه‌له‌‌که‌مان پێناسه‌ ده‌که‌ن. 
رژیمی محەممەد ره‌‌‌زا شا به‌‌‌ ئیعدام کردن و گرتن و ئازاردانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان هەوڵیدا بیری کوردایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا کپ بکات. بەڵام بە خۆشیەوە کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان زیاتر له‌‌‌ جاران هاتنه‌‌‌ مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و تێکۆشانه‌‌‌وه‌‌‌ و نه‌‌‌یان هێشت پلانی رژیمی پاشایه‌‌‌تی سه‌‌‌ربگرێ و سه‌‌‌لماندیان که‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ک پێشه‌‌‌وا قازی روو به‌‌‌داگیرکه‌‌‌ران رایگه‌‌‌یاندبوو،‌‌ ئازاردان و کوشتنمان بیری کوردایەتی و ئازادیخوازی لە کوردستاندا نەک هەر لە بەین ناچێ، بەڵکو لە داهاتوودا بەهێزتریش دەبێ.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، یادی شه‌‌‌‌هیدانی ١٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌، به‌‌‌رز و به‌‌‌ڕێز راده‌‌‌گرێ و ئه‌‌‌و یاده‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌وێن و هێمای هاوبه‌‌‌شی به‌‌‌رده‌‌‌وامی خه‌‌‌بات له‌‌‌ پێناوی رزگاری گه‌‌‌ل و نیشتمان له‌‌‌ دژی زوڵم و سته‌‌‌م دەزانێ‌ و پێداگری لەسەر یەکڕیزی و هاوخەباتی لە پێناوی وەدیهێنانی ئامانجەکانی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی و دادپەروەریدا ده‌کاته‌وه‌ و سڵاو دەنێرێت بۆ گیانی پاکی هەموو خەباتگێڕانی شەهیدی نیشتمان و خۆی بە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازیان دەزانێت.
سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتی ره‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ پێناوی ئازادی و رزگاری


بڕوخێ رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران
سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران

7 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران