بە گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سەعاتی ۱:۴۵ خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی، سپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر ڕۆژهەڵاتی حه‌له‌ب له باكووری سووریە و چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج.
له‌مباره‌یه‌وه ڕوانگە‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، بنكه مووشه‌كییه‌كانی گرووپێكی چه‌كداریی نزیك له حزبوڵڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و لە ئاکامی ئەم هێرشە دا ۳۶ كه‌س كوژران و بە دەیان كەسیش بریندار بوون.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بنکە و بارەگای گرووپە میلیشیا ترۆریستەكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سنووری پارێزگای دێرەزوور، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه کرایە ئامانج و بە هۆیەوە سەرکردەیەکی سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێران بە ناوی حاجی عەسکەر كوژراوە